ماڵپه‌ر · وتار و بابه‌ت · بنه‌ماڵه‌ی دێموکرات · هه‌واڵ و چالاکی · ئاگاداریه‌کان 10.09.2010
پێرستی سه‌ره‌کی
ماڵپه‌ر
وتار و بابه‌ت
بیره‌وه‌ری پێشمه‌رگه‌کان
بابه‌تی خوێنه‌ران
بنه‌ماڵه‌ی دێموکرات
هه‌واڵ و چالاکی
پێوه‌ندی و ناردنی بابه‌ت
ئه‌ڵبۆمی وێنه‌
گه‌ڕان
ئاگاداریه‌کان
به‌رپرسان
ئه‌ندامه‌تی
به‌رێوه‌به‌ری
دواین ووتاره‌کان
یه‌كیه‌تیی‌ ئورووپا داوای‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ حوكمی‌ ئێعدامی‌ پێنج چالاكی‌ كوردی‌ كرد

کۆنفرانسی ئەندامانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئاڵمان .
کۆنفرانسی ئەندامانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئاڵمان .
لە رێکەوتی 15.5.2010 کۆنفرانسی ئەندامانی حیزبی دیمۆکراتی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان بە ناوی " شار و شاخ یەک سەنگەرن " بە بەشداری زۆربەی ئەندامان و بەرپرسی تەشکیلاتی گشتی دەرەوەی وڵات ، کاک خەسرەو بەهرامی ، لە شاری فرانکفۆرتی وڵاتی ئاڵمان له‌ فه‌زایه‌کی دێمۆکراتیکدا بەڕێوە چوو .
کونفرانس کاتژمێر 13.00 به‌ سرودی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ستی پێ کرد و پاشان بو ڕێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی ڕێگای رزگاری کوردستان یه‌ک خولێک بێ ده‌نگی ڕاگه‌یه‌نرا.
کۆنفرانس لە سەر داوای کۆمیتەی حیزب له‌ ئاڵمان ، لە سەر ئەم تەوەرانە به‌سترابوو :
1.. پێش کەس کردنی راپۆرتی کاری کۆمیتە
2... هەشەنگاندنی کار و چالاکییەکانی کۆمیتە لە ماوەی نێوان دوو کۆنفرانس دا
3.... هەڵبژاردنی کۆمیتەی تازه‌ .

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ، بەڕێز کاک شهریار نەقشبەندی بەرپرسی کۆمیتەی ئاڵمان سەرەڕای ئاماژە کردن به‌ ئیعدامی ناڕه‌وای 4 زیندانی سیاسی کورد له‌ شاری تاران و مانگرتنی سه‌رانسه‌ری شار و شآرۆچکه‌کانی کوردستانی ئێران ، هۆکاری ناوزه‌د کردنی کۆنفراسی به‌ " شار و شاخ یه‌ک سه‌نگرن " ی گه‌ڕانده‌وه‌ به‌ پێشوازی خه‌ڵکی کوردستان له‌ بانگه‌وازی حیزب و لایه‌نکانی کوردستان له‌ لایه‌ن خه‌ڵکی شۆڕشگێری کوردستانه‌وه‌ بە داخوازی ئه‌و لایه‌نانه‌ بۆ مانگرتن دژ به‌ ئیعدامی رۆڵه‌کانی کورد .
به‌رپرسی کۆمیته‌ی ئاڵمان هه‌روه‌ها ڕاپۆرتێکی له‌ سه‌ر سەرجەم کار و چالاکییەکانی کۆمیتەی گشتی و کۆمیتە فەرعیەکان لە ئەیالەتە جۆراوجۆرەکانی ئه‌و وڵاته‌ پێشکه‌ش به‌ ئاماده‌بووان کرد و داوای له‌ ئه‌ندامان کرد که‌ به‌ ڕه‌خنه‌ و پێسنیاره‌کانیان کۆبوونه‌وه‌که‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ن و رێگای کۆمیته‌ی تازه‌ بۆ کار و تێکۆشان ، خۆشتر بکه‌ن .
پاش قسه‌کانی به‌رپرسی کۆمیته‌ی ئاڵمان ، کاک خەسرەو به‌هرامی ، به‌رپرسی ته‌شکیلاتی گستی حیزب له‌ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ، سەرەڕای ئاماژە کردن بە بارودۆخی سیاسی جیهان و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، مه‌حکوم کردنی ستەمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ لە سێدارە دانی ٤ تێکۆشەری کورد و رێزدانان بۆ به‌ ده‌نگه‌وه‌ هاتنی خه‌ڵکی کوردستان بۆ مه‌حکوم کردنی ئیعدامی زیندانیانی سیاسی کورد ، مانگرتن و دژ کردەوەی خەڵکی کوردستان لە رۆژی ١٣ ی گوڵانی به‌ رێفراندۆمێک لە کوردستاندا و پەیامی گەلی کورد بۆ سەرانسەری ئیران زانی کە بەردەوام ئامادە و چاوەڕێی بڕیاری حیزب و سازمانە کوردیەکانە . کاک خه‌سره‌و هه‌ره وه‌ها ئاماژه‌ی کرد که‌ گه‌لی کورد وەزنەیه‌که‌ له‌ داهاتووی ئیراندا و هۆکاری بەشداری نەکردنی گەلی کورد لە هەر چەشنە کردەوەیەکی دژ بە جمهوری ئیسلامی ، له‌ چوارچێوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزدا گەراندنەوە بۆ خاڵی بوونی جیگای داخوازییەکانی گەلی کورد لە نێو چوارچێوەی داخوازیه‌کانی سه‌رانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌دا .
له‌ به‌شی دیکه‌ی کاری کۆنفرانسدا، که‌ ته‌رخان کرابوو بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی کاری کۆمیته‌ ، ئه‌ندامانی به‌شدار بوو ، له‌ ڕوانگه‌ی جۆراجۆره‌وه‌ ڕه‌خنه‌و پێشنیاری خۆیان سه‌باره‌ت به‌ کاری کۆمیته‌ ، هینایه‌ ئاره‌وه‌ . شایانی باسه‌ که‌ ئه‌ندامان زور چالاکانه‌ به‌شداریان کرد و رخنه‌ و پێشنیاره‌کانیان ئاراسته‌ی کۆمیته‌ی ئاڵمان کرد.

به‌شی ئاخری کاری کۆنفرانس ته‌رخان کرا بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی تازه‌ و له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنێکی ئازادا ، کۆمیته‌ی تازه‌ی حیزب له‌ وڵاتی ئاڵمان هه‌ڵبژێردا .
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کاری کۆنفرانسی ئه‌ندامانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌ ئاڵمان.
16.05.2010




























































































































































































































































































































































































































































































































































به‌رنامه‌‌و پێڕه‌وی‌ نێوخۆ

bernameuperewXIV.jpg

گۆڤاری سیاسی - رۆشنبیری تیشک ته‌له‌ڤیزیۆنی تیشک رۆژنامه‌ی کوردستان گۆڤاری لاوان دونیای مناڵان گۆڤاری ژنان

pdki_link.jpg

بنه‌ماڵه‌ی دێموکرات

:: ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی حیزب له ده‌ره‌وه
:: كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ ئێرانی‌ فیدرال

:: سایتی سکرتێری گشتیی حیزب

:: یه‌كیه‌تیی‌ ژنانی‌ دێموكرات

:: سایتی ته‌له‌فزیۆنی‌ تیشك (TISHK TV)

::  یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكارانی‌ دێموكرات

:: سایتی یه‌کیه‌تیی لاوان

:: ئاژانسی هه‌واڵنێری كوردستان مێدیا