ماڵپه‌ر · وتار و بابه‌ت · بنه‌ماڵه‌ی دێموکرات · هه‌واڵ و چالاکی · ئاگاداریه‌کان 10.09.2010
پێرستی سه‌ره‌کی
ماڵپه‌ر
وتار و بابه‌ت
بیره‌وه‌ری پێشمه‌رگه‌کان
بابه‌تی خوێنه‌ران
بنه‌ماڵه‌ی دێموکرات
هه‌واڵ و چالاکی
پێوه‌ندی و ناردنی بابه‌ت
ئه‌ڵبۆمی وێنه‌
گه‌ڕان
ئاگاداریه‌کان
به‌رپرسان
ئه‌ندامه‌تی
به‌رێوه‌به‌ری
دواین ووتاره‌کان
یه‌كیه‌تیی‌ ئورووپا داوای‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ حوكمی‌ ئێعدامی‌ پێنج چالاكی‌ كوردی‌ كرد

به‌شداری نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی ئاشتی و گه‌شه‌پێدانی کوردستان له‌ ئاهه‌نگی دووسه‌ده‌مین ساڵڤه‌گه‌ری
چالاکیبه‌شداری نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی ئاشتی و گه‌شه‌پێدانی کوردستان له‌ ئاهه‌نگی دووسه‌ده‌مین ساڵڤه‌گه‌ری دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆیی فینلاند
هێلسینکی – کوردستانپرێس: به‌ به‌شداری زیاتر له‌ هه‌زار مێوانی بریتی له‌ نوێنه‌ری رێکخراو، بایلۆزخانه‌ی وڵاتان له‌ فینلاند و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تی و ناده‌وڵه‌تی فینلاند، دووسه‌ده‌مین ساڵڤه‌گه‌ری دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆیی فینلاند به‌ شکۆیه‌کی که‌م وێنه‌وه‌ به‌رێوه‌ چوو.
له‌و ئاهه‌نگه‌دا که‌ وێرای پێشکه‌ش کردنی وتاری دووسه‌دمین ساڵڤه‌گه‌ری دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆیی له‌ لایه‌ن سه‌رۆکی دیوانی دادوه‌ری فینلانده‌وه‌، هه‌ریه‌ک له‌ وه‌زیرانی ناوخۆیی و کاروباری په‌نابه‌ران و ئوروپا وێرای له‌ سه‌ر ره‌وش و ناوه‌رۆکی کاری وه‌زاره‌تی ئاخفت و له‌ ریزه‌ گۆرانی و سروودێک که‌ به‌و مه‌به‌سته‌ ئاماده‌ کرابوو، که‌ ناوه‌رۆکیان بانگه‌شه‌ی پێکه‌وه‌ گونجان و ژیانی ئاشتیانه‌ی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ده‌کرد.
نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی ئاشتی و گه‌شه‌پێدانی کوردستان مه‌جید حه‌قی که‌ یه‌کێک له‌ بانگ کراوه‌کان بوو، له‌ میانه‌ی ئاهه‌نگه‌که‌دا چاوی به‌ چه‌ندین به‌رپرسی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، رێکخراوه‌ مه‌دنیه‌کان، یه‌کیه‌تی کرێکاری فینلاند SAK و به‌رپرسانی کاروباری په‌نابه‌ری له‌ فینلاند که‌وت و ره‌وشی مافی مرۆڤی گه‌لی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و زه‌خته‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر گه‌لی کورد له‌ ئێران و هه‌روه‌ها ره‌وشی ره‌وه‌ندی کورد له‌ فینلاندی هێنایه‌ به‌ر باس که‌ له‌ گه‌ڵ پێشوازی به‌شێکی زۆر له نوێنه‌ری ئه‌و رێکخراوانه‌ به‌ره‌وروو بوو.
وه‌زاره‌تی ناوخۆیی فینلاند له‌ ساڵی 1809ی زاینی له‌ سه‌رده‌مێک که‌ به‌شێکی خودموختاری رووسیه‌بوو به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی هێمنایه‌تی ناوخۆیی دامه‌زرا که‌ دوای سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و وڵاته‌ له‌ ساڵی 1918دا کرا به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆیی. له‌ ساڵی 2006ه‌وه‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ به‌شێوه‌ی دوو وه‌زاره‌تی ناوخۆیی و وه‌زاره‌تی کاروباری مشه‌ختان (مهاجران) و ئوروپا به‌رێوه‌ ده‌چێ.
به‌رنامه‌‌و پێڕه‌وی‌ نێوخۆ

bernameuperewXIV.jpg

گۆڤاری سیاسی - رۆشنبیری تیشک ته‌له‌ڤیزیۆنی تیشک رۆژنامه‌ی کوردستان گۆڤاری لاوان دونیای مناڵان گۆڤاری ژنان

pdki_link.jpg

بنه‌ماڵه‌ی دێموکرات

:: ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی حیزب له ده‌ره‌وه
:: كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ ئێرانی‌ فیدرال

:: سایتی سکرتێری گشتیی حیزب

:: یه‌كیه‌تیی‌ ژنانی‌ دێموكرات

:: سایتی ته‌له‌فزیۆنی‌ تیشك (TISHK TV)

::  یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكارانی‌ دێموكرات

:: سایتی یه‌کیه‌تیی لاوان

:: ئاژانسی هه‌واڵنێری كوردستان مێدیا